AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢١ ١٧:٠٥

بەرپرسی پەروەردە و بارهێنانی کوردستان:

17 هەزار مامۆستای کوردستانی ڤاکسینی کۆرۆنایان کوتاوە

17 هەزار مامۆستای کوردستانی ڤاکسینی کۆرۆنایان کوتاوە

بەرپرسی گشتی پەروەردە و بارهێنانی کوردستان وتی: تا ئێستا زیاتر لە 17 هەزار و 500 فەرهەنگیی کوردستانی ڤاکسینی کۆرۆنایان کوتاوە کە ئەوە زیاتر لە سەدا 70 ی فەرهەنگیانی پارێزگایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەشید قوربانی ڕایگەیاند: هاوکات لەگەڵ نۆی گەلاوێژ گەڵاڵەی کوتانی فەرهەنگیەکان دەستی پێکردووە و ئێستاش 17 ناوەندی کوتانی ڤاکسین بە هاوکاری زانکۆی پزیشکی خەریکی ئەنجامی ئەو کارەن.

ناوبراو ڕایگەیاند: تا ئێستا زیاتر لە 17 هەزار و 500 فەرهەنگیی پارێزگا ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە.

بەرپرسی پەوەردە و بارهێنانی کوردستان وتیشی: پێش بینی دەکرێت زیاتر لە 25 هەزار کەسی فەرهەنگی کە لە بەشی ئیداری ە پەوەردەیی پارێزگا خەریکی دەوامن تا 25 ی گەلاوێژ ژەمی یەکەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بکوتن.

News ID 38641

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha