دوژمنان بە هۆی نائۆمێد بوونیان ئێمە بۆ دانوستان بانگهێشت دەکەن

جێگری فەرماندەی گشتیی ئەرتەش وتی: پشت بەستن بە مەکتەبی حسێن بۆتە هۆی ئەوەی لە دونیادا سەربەرزتر بین و هەروا کە دەبینین دوژمنان بە هۆی نائۆمێدییەوە ئێمە بۆ دانوستان بانگهێشت دەکەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمیرمحەمەد حەسەن دادرەس، جێگری فەرماندەی گشتیی ئەرتەش ئەمڕۆ وتی: مەکتەبی ئیسلام و شۆڕش ئولگووی گەورە وەکوو ئەبا عەبدوڵا حسێنی بە ئێمە ناساندووە، کەسایەتییەکی پایەبەرز کە سەمبولی دژایەتی لە گەڵ ستەم و داگیرکارییە و ئێمەش وەکوو سەربازانی ئەم مەکتەبە لەم کەسایەتییە پایەبەرزە پێڕەوی دەکەین.

ئەو وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە ئەمڕۆ دەسەڵات پێوەندی نێوان وڵاتەکان دیاری دەکات، وتیشی: ئەمڕۆ سێبەری ریالیزم بە سەر وڵاتاندا حاکمە کە دەسەڵات بە بنەمای دیاریکردنی مافی وڵاتان دەزانن و پێیان وایە هەرکەس بەقەد دەسەڵاتەکەی مافی هەیە.

ناوبراو وتیشی: پشت بەستن بە مەکتەبی حسێن بۆتە هۆی ئەوەی لە دونیادا سەربەرزتر بین و هەروا کە دەبینین دوژمنان بە هۆی نائۆمێدییەوە ئێمە بۆ دانوستان بانگهێشت دەکەن.

دادڕەس وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەو وڵاتانەی یارمەتی ئەمریکایان دەدا لاواز بوون، وتی: هۆکاری لاوازی ئەو وڵاتانە نەبوونی ئولگوویەک وەکوو ئیمام حسێنە و چونکوو ئولگویان نییە ناچارن لە پێناو بەرژەوەندی وڵاتە زلهێزەکان هەنگاو هەڵبێنن.

News Code 38633

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =