بە پێی هەواڵی مێهر, سەعید خەتیبزادە بوردومانی هێرۆشیمای وەبیر هێنایەوە و وتی: ئەمە جەنایەتی گەورەی ئەمریکا دژی مرۆڤایەتییە و ئەم راستییە دەردەخات کە ئەم وڵاتە بۆ گەیشتن بە مەبەستەکانی خۆی هەموو کارێکی دژە مرۆیی دەکات.
ئەو داکۆکی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران لە چوارچێوەی سیاسەتی بنەمایی خۆی سەبارەت بە چەک سڕینەوەی نێونەتەوەیی, وێڕای داکۆکی لە سەر کەڵک وەرگرتنی بەرانبەر و ئاشتیخوازانە لە وزەی ناڤۆکی, بوونی چەکی لەم شێوە دژی هەموو پێوەرە مرۆییەکان و یاسا نێونەتەوەییەکان دەزانێت و ویستی خۆی بۆ پێک هێنانی جیهانێکی بێ چەک رادەگەینێت و ئامادەی هاوکاری لە گەڵ کۆمەڵگای جیهانییە.
ناوبراو وتیشی پێویستە هەنگاوی کردەوەیی لە لایەن هەموو وڵاتانەوە بۆ جێبەجێ کردنی مادەی ٦ی ئێن تی پی بە بێ لایەنگری سیاسی وڵاتانی خاوەن چەکی ناڤۆکی هەڵبگیرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بەوەی کە هەڕەشەی کەڵک وەرگرتن لە چەکی ناڤۆکی دژی مرۆڤایەتییە, وتی: ئێران هەمیشە ئامادەی هاوکاری له گەڵ کۆمەڵگای جیهانییە.
News Code 38578
بۆچوونی ئێوە