AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ١٤ ٠٩:١٥

بکوژی حەوت ئەندامی خێزانە کوردەکە لە کۆنیا دەستگیرکرا

بکوژی حەوت ئەندامی خێزانە کوردەکە لە کۆنیا دەستگیرکرا

محەمەد ئاڵتون، ئەو هاوڵاتییە تورکەی ھەفتەی ڕابردوو لە کۆنیای تورکیا، حەوت ئەندامی خێزانێکی کوردی پێکەوە کوشتن دەستگیرکرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەنادۆڵی تورکی، ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە محەمەد ئاڵتون، ئەو هاوڵاتییە تورکەی ھەفتەی ڕابردوو لە کۆنیای تورکیا، حەوت ئەندامی خێزانێکی کوردی پێکەوە کوشتن دەستگیرکراوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، ئۆفیسی داواکاری گشتی کۆنیا راگەیێندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە، گومانلێکراوێکیان دەستگیرکردوە کە گوماندەکرێت بکوژی حەوت ئەندامی خێزانە کوردییەکە بێت کە 30-ی ئەم مانگە لەناوچەی میرام کوژران.

ئەوەش ئاشکراکراوە، ئەو تۆمەتبارە لەناوچە دورە دەستەکانی بوکزیر دەستگیرکراوە کاتێک لەناو گۆڕستانێکدا خۆی حەشارداوە.

لای خۆشیەوە، پارێزگای کۆنیا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دڵنیای کردەوە ئەو کەسەی دەستگیرکراوە محەمەد ئاڵتونوە و بەهەوڵی هێزەکانی پۆلیس، جەندرومە و یەکەی ئۆپەراسیۆنی تایبەت دەستگیرکراوە.

News ID 38525

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha