هۆشداری فەرماندەی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا بە پارتی

یەکێک لە فەرماندەکانی باڵای هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا هۆشداری دا گەر شەڕ لە نێوان پەکەکە و پارتی ڕوو بدات، ئەم گرووپە بێ لایەن نابێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، محەمەد بەرخۆدان یەکێک لە فەرماندەکانی باڵای هێزەکانی دیموکراتیکی سوریا ڕایگەیاند: گەر سەڕێک لە نێوان پارتی و پەکەکە ڕ بدات، ئێمە بێ لایەن نابین و بێگومان لایەنی پەکەکە دەگرین.

مەحموود بەرخۆدان لەم بارەوە وتی: ئێمە نامانەوێ لە نێوان ئەم دوو لایەنەدا شەڕ ڕوو بدات. ئەمە قەیرانە. ئێستا ناوچەهایەک هەیە کە هێزەکانی پەکەکەی تێدان و ناوچەهایەکیش هەیە هێزەکانی پارتی تێدایە. گەر هێزەکانی پارتی بڕۆنە ناچەی پەکەکە و شەڕ ڕوو بدات، بێگومان ئێمە بێ لایەن نابین.

ناوبراو وتیشی: ئێمە هیوادارین پارتی ئەم کارە نەکات. پارتی دیموکرات نابێ ببێتە شەریکی بەرنامەکانی تورکیا. ئەمە خەیانەتە هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا لە بەرانبەر ئەم خەیانەتەدا ڕای خۆیان دەدەبڕن.

News Code 38509

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha