بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، جەمانە غەلای وتەبێژی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکدا لە بەڕێوە چوونی هەڵبژاردنەکانی پیشوەختەی پەرلەمانی لە ئەو وڵاتە لە کاتی دیاری کراودا هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وتەبێژی کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەمان پێوەندیدا وتی: بە پێی پلانە دارێژراوەکان، هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمان لە کاتی دیاری کراود بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژی ڕابردوو کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاماژە بە ئاماری هەڵبژاردنەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ژمارەی گشتی بەربژێرەکان لە هەڵبژاردنەکان 3 هەزار و 249 کەسن کە لە ئەو ژمارەیە 951 کەسیان ژنە و بە گشتی 789 کەس بە شێوەی سەربەخۆ و هەزار و 501 کەسیان لە چوارچێوەی پارت و 959 کەسیان لە هاوپەیمانییەکان بەشداریان کردووە.
لە درێژەی بەیاننامەکە هاتووە: ژمارەی پارتە بەشداربووەکان لە هەڵبژاردنەکان 109 پارت و ژمارەی هاوپەیمانییەکان 21 هاوپەیمانییە. ژمارەی ئەو پارتانەی کە لە قاڵبی هاوپەیمانییەکان لە هەڵبژاردنەکانی بەشداری دەکەن، 58 پارتە.
Your Comment