بەشداری دەیان شاندی بیانی لە ڕێوڕەسمی سوێندخوارنی سەرۆک کۆماری ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە بەشداری دەیان شاندی بیانی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی دەوڵەتی سێزدەهەم بەشداری دەکەن، وتی: هەر بەم بۆنەشەوە سەرۆک کۆماری عێراق بۆ تاران سەفەر دەکات.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەفەری سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ئێران بەم زووانە و بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران ڕوو ئەدات.

ئەو وتیشی: هەر لە سەرەتاوە کە کاتی ڕێوڕەسمی سوێندخواردن دیاری کرا، وەزارەتی دەرەوە و باڵوێزخانەی وڵاتانیتر شوێنگیری بەڕێوە چوونی ئەم ڕێورەسمەیان دەکرد. و دەیان شاند لە ئاستی سەرۆک کۆمار و سەرۆک پارلەمانەکان و وەزیرانی دەرەوە بۆ تاران سەفەر دەکەن.

داواکاری سیناتۆرە ئەمریکییەکان زۆر ساویلکانەیە

خەتیب زادە لە کاردانەوە بە داواکاری سیناتۆرە ئەمریکییەکان لە بایدن سەبارەت بە ڕێگری لە بەشداری سەرۆک کۆماری ئێران لە دانیشتنی ساڵانەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: دەوڵەتی ئەمریکا دەبێ بزانێت کە ئەرکی میوانداری ئەم دانیشتنە لە سەر ئەستۆی ئەمریکایە و بە بێ دووبەرەکی لە گەڵ وڵتان دەبێ ەم ئەرکەی خۆی بە جێ بێنێت.

ناوبراو راشیگەیاند: ئێران دراوسێیەکان و دۆستانی خۆی نەکردۆتە شوێنی شەڕ لە گەڵ کەسانیتر لە حاڵێکدا کە ئەمریکا هەموو ناوچەی کردۆتە شوێنی شەڕ. ئاسایش و هێمنایەتی، پێشکەوتن و گەشە ئامانجی ئێمە کەچی ئەمریکا بەپێچەوانەی ئەمە کار دەکات.

گەمارۆکانی ئەمریکا کاریگەرییەکی لە بەرنامەکانی ئێمەدا نابێت

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی هەرەها لە کاردانەوە بە هەواڵەکان سەبارەت بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا دژی وڵاتمان، وتی: ەمریکا چەندین جار وتوویە گوشاری زۆرینە شکستی خواردووە و تەنانەت زۆرترین شکستی بۆ ئەو وڵاتە بەدواوە بووە.

ئەو وتیشی: ئێران زیاتر لە چوار دەیەیە گەمارۆ ئەدرێت بەڵام هەموو کات سەلماندوویە ئەمریکا هەرچەند هەوڵ بدات ناتوانێ خواستی ئێران ببەزێنێت یان قەڵشتێک لە بەرنەمەکانی ئەم وڵاتەدا پێک بێنێت.

News Code 38476

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =