بە پێی هەواڵی مێهر، شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی سکرتێری گشتیی ئەم گرووپە کاردانەوەی بە ڕێککەوتنی ئەم دواییانەی بەغدا- واشینتۆن نیشان دا.
ئەو لەم بارەوە وتی: بڵاوکراوەی هاوبەشی دوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و عێراق پێویستی بە پاشگەز بوونەوەی ئەمریکا نییە. ئەم فریوە تەنیا بۆ خۆیان باشە و بەرخۆدان تاکوو ئازادبوونی تەواوی عێراق ڕادەوەستێت.
ناوبراو هەروەها گۆڕانی ناوی هێزە داگیرکەرە بیانییەکان بە هێزی ڕاوێژکاری فریوێکی بەتاڵ زانی و وتیشی: بەرخۆدانی ئێمە تاکوو ئازاد کردنی تەواوی وڵات و بەدەست هێنانەوەی دەسەڵاتی عێراق و بەڕێوە بردنی جێژنی سەرکەوتن درێژەی دەبێت.
پێشتریش جەعفەر حسێنی وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵای عێراق کاردانەوەی بەم ڕێککەوتنە نیشان دابوو و لەم بارەوە وتبووی: بەشداری هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت.
واژۆی ڕێککەوتننامەی نێوان ئەمریکا و عێراق سەبارەت بە چوونە دەرەوەی هێزە ئەمریکییەکان کاردانەوەی زۆری بەدواوە بوو.
Your Comment