حزبوڵڵا پاڵپشتی لە نەجیب میقاتی دەکات

شێخ نەعیم قاسم بە وتنی ئەوەی کە حزبوڵڵای لوبنان لە سەرۆک وەزیریی نەجیب میقاتی پاڵشتی کرد، لەسەر دەستکەوتەکانی شەڕی 33 ڕۆژە لە بەرانبەر ئیسرائیل قسەی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمنار، شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا جەختی کرد: ئێمە لە سەرۆک وەزیریی نەجیب میقاتی پاڵپشتیمان کرد و بۆ ئەو کارەمانیش هۆکاری جیاوازمان هەبوو.

ناوبراو زیادی کرد: یەکمایەتی ئێمە پێکهێنانی خێرای کابینەی دەوڵەتە و هەر بۆیە حزبوڵڵای لوبنان لە هەر هۆکارێک کە ببێتە هۆی پێکهێنانی دەوڵەت پاڵپشتی دەکات و هەر وەک پێشتریش پاڵپشتیمان کردبوو لە سەعد حەریری.

جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا بە ئاماژە بە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی بەرخۆدانی لوبنان لە شەڕی 33 ڕۆژە وتی: ئەوەی کە بۆ ئێمە گرینگە دەستخستنی سەربەخۆیی و سەروەریی سەربەخۆیە. هیچکەس ناتوانێت نکۆڵی لە دەستکەوتەکانی شەڕی 33 ڕۆژە کە بە ناوی شەڕی "بەڵێنی ڕاستەقینە" بەناوبانگە، بکات.

News Code 38434

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =