پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، فریوێکی دیپلۆماتیکە

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیکی ئەمریکی "ئاتلانتیک کنسل" نووسی: ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق وەکوو فریوێکی دێمۆکراتیکی باش بۆ دەوڵەتی بایدنە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو بنکە لە ڕاپۆرتێکدا نووسی: بە پێچەوانەی چوونە دەرەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان، ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بە پاگەندەی کشانەوەی هێزە سەربازییەکان و جێگیر کردنی ڕاهێنەر و هێزی پەروەردەیی لە جیاتی ئەوانە کە لە درێژەدا دەبێتە هۆی بەهێز بوونەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.

ئەو ڕاپۆرتە زیادی دەکات: بەڵام ڕاگەیاندنی ئەو بابەتە، لە ڕاستیدا فریوێکی دیمۆکراتیکی باش بۆ دەوڵەتی بایدنە. سروشتییە کە ئەمریکا ئەبێ ڕێنوێنییەکانی بخاتە بەردەستی عێراق و هێزە سەربازییەکانی لە قاڵبی گەشتلێدانلە بەغدا بسووڕێنێتەوە. بەڵام ئەوان لە ئەم دۆخەی ئێستا ئەم جۆرە گەشتلێدانە ناکەن.

ئەو ڕاپۆرتە جەخت دەکات: ئەوەی کە بە ئەگەری زۆرەوە دەمێنێتەوە گرینگترین پرسی ئێستا واتا تواناییە پێشکەوتووەکان بۆ ئۆپراسیۆنی تایبەتی ئەمریکا و هاوکاری سوپای ئەمریکا لەگەڵ هێزەکان و سیاسەتوانانی ئەمریکایە کە هەموو ئەم بابەتانە دەتوانرێت لە ژێرناوی " ڕاسپاردەی ڕاوێژکاری" کە ئەو ناوە بەس شتێکە لە بەرژەوەندی کازمی و دەوڵەتی ئەمریکا، ناودێر بکرێت.

News Code 38416

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =