بە پێی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ ڕێککەوتننامەی بەرهەم هێنانی دوو زنجیرە فیلمی ژیانی ئەمیرنزام گەڕووسی و مەستوورە ئەردەڵان لە نێوان پارێزگاریی کوردستان و دەنگ و ڕەنگی ئێران واژۆ کرا.
پارێزگاری کوردستان لە ڕێوڕەسمی واژۆ کردنی ئەم رێککەوتننامەدا وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتی ناساندنی ناودارانی کوردستان، وتی: کەسایەتییە گەورەکانی کوردستان وەکوو ئولگوویەک دەبێ بە بەرەکانی داهاتوو بناسێندرێن.
مرادنیا ڕوونی کردەوە: کەم و کورتی لە پێشکەوتنی کاروباری ئەم پرۆژە بە هیچ شێوەیەک قبووڵ ناکرێت و بە پێێ فەرهەنگی بوونی پارێزگای کوردستان، دەبێ ئەم پرۆژە بەم زوانە ئەنجام بدرێت.
سەرۆکی بەشی پارێزگایی دەنگ و ڕەنگی ئێرانیش لەم ڕێوەسەدا وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئەم زنجیرە فیلمانە لە کەناڵە گشتییەکان، پارێزگایی و دەرەکییەکانی دەنگ و ڕەنگدا بڵاو دەبێتەوە، وتی: زنجیرە فیلمی باش دەفرایەتی بڵاو بوونەوە لە کەناڵەکانی وڵاتانی دراوسێشییان هەیە.
جەعفەر عەبدولمەلیکی بەڕێوەبەری گشتیی دەنگ و ڕەنگی ناوەندی کوردستانیش وتی: زنجیرە فیلمی ئەمیرنزام گەڕووس لە ٤٠ بەش و مەستوورەی ئەردەڵانیش لە ١٥ بەشدا بەرهەم دێت و بڵاو دەبێتەوە.
Your Comment