34951 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 357 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 34951 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 357 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 89 هەزار و 479 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا سێ ملیۆن و 758 هەزار و 197 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 291 هەزار و 979 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 38401

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =