بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ست شارپرێس كه‌وتون، ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كۆبۆته‌وه‌و كۆبونه‌وه‌كه‌ش زیاتر په‌یوه‌ست بوه به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان‌و خۆ ئاماده‌كردنى یه‌كێتى له‌و ڕوه‌وه.
شارپرێس زانیویه‌تى، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا پێشنیازكراوه قوباد تاڵه‌بانى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بخرێته شوێنى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى كوردستان (یه‌كێتى‌و گۆڕان).
له‌ئێستادا قوباد تاڵه‌بانى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌و یه‌كێتیش چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئەو ده‌كه‌ن تاوه‌كو به‌ڕه‌سمى ئه‌و پرسه یه‌كلابكاته‌وه.
هه‌روه‌ك بڕیاریشدراوه، له‌كۆبونه‌وه‌ى داهاتویان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، پێشنیازه‌كه‌ى خۆیان بخه‌نه به‌رده‌م ڕێكخه‌رى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان‌و تیمى به‌شدار له‌به‌ڕێوه‌بردنى هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ى نێوانیان‌و كۆتا بڕیارى یه‌كێتیش بۆ سه‌رۆكایه‌تیكردنى هاوپه‌یمانێتیه‌كه، قوباد تاڵه‌بانى ده‌بێت.
له‌دوا په‌یامی خۆیدا به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه، لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى ڕایگه‌یاند، ئه‌و ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى كوردستان (یه‌كێتى‌و گۆڕان) ده‌بێت‌و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسه بۆ بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى به‌جێده‌هێڵێت.
دەستەى کارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى پێشنیاری کرد؛
جێگرەوەی لاهور شێخ جەنگی لە ناو یەکێتی ئاشکرا بوو

دەستەى کارگێڕى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان پێشنیازى سه‌رۆكێكى نوێى بۆ هاوپه‌یمانیه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ گۆڕان كردووه .
News ID 38374
Your Comment