AP ١٤٠٠ گەلاوێژ ٢ ١٣:٤٤

فەرماندەی گشتی سوپا:

سوپا تا چارەسەری سەرجەم کێشەکان، لەپاڵ خەڵکی خووزستانە

سوپا تا چارەسەری سەرجەم کێشەکان، لەپاڵ خەڵکی خووزستانە

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: تا چارەسەری تەواوی کێشەکان لە بواری کەم بوونی ئاو لە خووزستان، لە پاڵ خەڵکی ئەو پاریزگایە دەبین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە سەردانی گوندەکانی خووزستان کە تووشی کێشەی ئاو هاتوو، وتی: بە پێی قسەکانی ڕێبەری ئێران سەبارەت بە کێشەکانی خووزستان کە فەرموویان بەرپرسانی کێشەکانی خووزستان جیدی بگرن، لە ئەو پارێزگایە ئامادە بووم تا کێشەکانی پارێزگا چارەسەر بکەین.

سەردار سەلامی لە درێژەدا زیادی کرد: لە قەیرانی ئاوی ئەم دواییە بە هەوڵی هێزەکانی سوۆا 60 لۆری 30 هەزار لیتری بە شێوەی گەڕۆک لە 87 گوند خەریکەی ئاو گەیاندنن و ئەمڕۆ 40 لۆری دیکەش زیاد دەکرێت.

News ID 38347

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha