بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 33 ساڵ لەمەوبەر و لە ڕۆژی 31ی پووشپەڕی ساڵی 1367ی هەتاوی گوندی زەرەدەی ڕێژاو لەناوچەی داڵاهۆی سەر بە کرماشان، کەوتە بەر هێرشی چەکی کیمیایی لەلایەن فڕۆکەکانی ڕژێمی گۆڕبەگۆڕی بەعسەوە، ئەم پەلامارە لە دوایین ڕۆژەکانی کۆتایی هاتنی جەنگی عێراق و ئیراندا ئەنجام درا.
لەهێرشەکەی رژێمی عێراق بۆ سەر گوندی زەردە زیاتر لە 275 کەسی سڤیل شەهیدبون و 1146 کەسی دیکەش برینداربون و تا ئێستاش خەڵکی بەرکەوتوی ئەو گوندە بەدەست برین و لێکەوتەکانی بۆمبارانکردنی گوندەکەیان بە چەکی کیمیایی دەناڵێنن.
ئەوانەی بەرکەوتەی چەکی کیمیایی چەندین نەخۆشی لەناویاندا بەردەوام دەبێت لەوانە، کۆکەو هەناسە تەنگی و هەوکردنی سیەکان، نەخۆشی چاو و کوێڕ بون، نەخۆشی ڕیخۆڵەوە و پێست.
گوندی زەردەی ناوچەی ڕێژاو بە زمانی کەڵهوری و هەورامی قسە دەکەن.
Your Comment