پیسی ژینگە، کێشەی ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی کوردانی سووریا

ئەنستیتۆی پاڵسی هوڵەند سەبارەت بە پیسی ژینگە لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردانی سووریا هۆشداری دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ئەنستیتۆی پاکسی هۆڵەند کە کاریگەرییەکانی شەڕ لە ناوچە جۆربەجۆرەکان لێک ئەداتەوە، لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی ژینگەیی ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سووریا هۆشداری داوە.
ئەم ئەنستیتۆیە کە دوو ساڵ لێکەوتەکانی شەڕ لە ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای لێک داوەتەوە، دەڵێت ئەم ناوچە لە گەڵ هەموو جۆرە پیسییەکی ژینگەیی، کەڵک وەرگرتنی نەباش لە نەوت و وشکساڵی ڕووبەڕووە و جەماوەری ئەم ناوچە لە گەڵ مەترسییەکی جیدی ڕووبەڕوون.
ویم زوینبێرگ یەکێک لە ئامادەکارانی ئەم ڕاپۆرتە دەڵێت: جگە لە کوژران و بریندار بوونی خەڵکی ئەم ناوچە بە هۆی شەڕەوە، پیسی ژینگە قەیرانێکی جیدییە کە خەڵکی ئەم ناوچەی خستۆتە دۆخێکی مەترسیدارەوە.
لەم راپۆرتەدا هەروەها نووسراوە پاڵاوتنی نەوتی خاو بە شێوەی نازانستییانە بۆتە هۆی پیسی ئاو و هەوای ئەم ناوچە و ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ ئەم دۆخە تەنیا لە ڕیگای یارمەتی ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانەوە مومکین دەبێت.

News Code 38315

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =