بە پێی هەواڵی مێهر، شیوا قەوامی لەم بارەوە وتی: لە خولە سەرەتاییەکاندا هونەرمەندانێک لە شارەکانی لوڕستان، ئیلام و کوردستانەوە لەم فستیڤاڵەدا بەشدارییان کردبوو و پێشوازی لێ کرا.
ئەو وتیشی: مەبەست لەم ڕووداوە فەرهەنگییە یارمەتی دان بە گەشەی فەرهەنگی و پێوەندی مرۆیی ناوچە کوردنشینەکان و هەروەها ڕێزنان لە کەسایەتییە گەورەکانی مۆسیقای کوردییە.
بەرپرسی ئەنستیتۆی ڕۆژا ڕایگەیاند: دەفرایەتی هونەری و مۆسیقایی کوردستان ناوبانگی جیهانی هەیە و پێویستە گرینگیی پێ بدرێت.
قەوامی وتیشی: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لەم ڕووداوە فەرهەنگییە ئامادەیی خۆیان ڕاگەیاندووە و لەم خولەدا جگە لە هونەرمەندانی ئیلام، کوردستان و کرماشان، لە شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجەشەوە کەسانێک بەشداری دەکەن.
Your Comment