AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٣٠ ١٦:٠٠

لە سێ مانگی سەرەتایی ساڵی 1400؛

128 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە گومروکەکانی کوردستانەوە هەناردە کراوە

128 ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە گومروکەکانی کوردستانەوە هەناردە کراوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومروکەکانی کوردستان وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی جۆزەردان 304 هەزار و 381 تۆن کەلوپەل لە گومروکەکانی کوردستانەوە هەناردە کراوە کە 128 ملیۆن دۆلار بایەخی هەیە.

بە پێی هەواڵی مێهر، خەلیل حەیدەری لەم بارەوە وتی: ئەم ڕێژەیە لە چاو ساڵی پێشوو لە بواری کێشەوە 44لەسەد و لە بواری نرخی دۆلارییەوە 57 لەسەد دابەزیوە.

ئەو وتیشی: هەر لەم ماوەدا ڕێژەی کەلوپەلی هاوردەکراو لە گومروکەکانی کوردستانیشەوە 9 هەزار و 326 تۆن بووە کە لەچاو ساڵی پێشوو 793 لەسەد زیادی کردووە.

حەیدەری ڕایگەیاند: میوە، ئامرازی بیناسازی، بەردئاسن، شیرەمەنی و بەرهەمی پلاستیکی لەو کەلوپەلانە بوون کە لەم ماوەیەدا هەناردە کراون.

News ID 38304

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha