ئێران هەوڵە تیرۆریستییەکەی شارۆچکەی "سەدر" ی بەغدای ئیدانە دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەوڵی تیرۆریستی ئەنجام دراو لە شارۆچکەی سەدری بەغدای بە توندی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەوڵی تیرۆریستی ئەنجام دراو لە شارۆچکەی سەدری بەغدای بە توندی ئیدانە کرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەو هەوڵە نامرۆڤانەی لە درێژەی دووپات کردنەوەی سیناریۆی تیرۆریستی لە عێارق وەسف کرد کە لە سەروبەندی جێژنی قوربان حاڵی خەڵکی پەشێو کرد.

خەتیب زادە بە ڕاگەیاندنی سەرەخۆشی دەوڵەت و خەڵکی ئیران بە گەل و دەوڵەتی عێراق،هیوای بەخشینی لەلایەن خوداوە بۆ گیان لەدەست داوان کرد و هیوای تەندورستیی بۆ برینداران خواست و لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی عێراق بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە ئەو وڵاتە جەختی کرد.

News Code 38290

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =