بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لاهور شێخ جه‌نگى "هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى" لهكۆبونهوهى له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى شه‌هیدان په‌یامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاند، "ئامادەم لەپێناو یەکێتیدا دەستلەکار هەڵبگرمو دوربکەومەوە ئەگەر بزانم کێشەکان منم".
وتوشیهتى:"ئەمشەو پەیامێکی وردم دەبێت‌و هەڵوێستی خۆم ڕادەگەیەنم"، ده‌شڵێت:"كاک مەسعود دوو ھەفتە پێش ئێستا بەکۆمەڵێک ڕیش سپی وتوە کە لاھور تەنھا ھەفتەیەکی ماوەو کۆتایی دێت".
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ لاهور شێخ جه‌نگى "هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان" كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى شه‌هیدان ئه‌نجامداو له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ڕایگه‌یاندووه، "ئامادەم لەپێناو یەکێتیدا دەستلەکار هەڵبگرمو دوربکەومەوە ئەگەر بزانم کێشەکان منم".
لاھور جەنگی ئاشكراشی كردووه، "کاک مەسعود دوو ھەفتە پێش ئێستا بەکۆمەڵێک ڕیش سپی وتوە کە لاھور تەنھا ھەفتەیەکی ماوەو کۆتایی دێت، بۆیه ئەوەی ڕودەدات پلانی پارتی‌و تورکیا‌و پیاوەکانیانە لەناو یەکێتیدا".
به‌كه‌سوكارى شه‌هیدانى وتوه، "ناچارم ئەمشەو پەیامێکی توند بڵاوبکەمەوە له‌دژی ئەوەی له‌دژم دەکرێت".
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا لاهور شێخ جه‌نگى زانیاریه‌كى گرنگى ئاشكراكردوهو وتویهتى:"یەکەمجار وتیان گۆڕانکاریی حکومى، دوایى داوام لێ‌کرا وڵات بەجێبێڵم، ماوەیەکە ئەردۆغان لەڕێگەى بەرپرسانى هەرێم‌و عێراقەوە پەیام دەنێرێت کە لێم قبوڵناکات".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى:"خەمیس خەنجەر پێیوتم ئەردۆغان وتویەتى لاهور کۆتایی هاتوە، منیش پێموت چیدەکەن ساروخم تێدەگرێت، ئەگەروایە با ساروخەکە کەمێک گەورەبێت بۆ ئەوەى ئازارەکەى کەم بێت".
لهبهشێكى دیكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه لاهور شێخ جەنگی بەچاوی پڕ فرمێسکەوە به‌ئاماده‌بوانى وتوه:"بەداخی ئەوەم، تەسەورم نەکرد ئامۆزاکەم خەنجەری ژەهراوی کرد بهجەرگمدا"
Your Comment