ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ناوچە کوردنشینەکانی شڕناخ و ماردین

هێزە سەربازییەکانی تورکیا ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاویان لە پارێزگا کوردنشینەکانی ماردین و شڕناخ دەست پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوانیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو ئۆپراسیۆنێکی سەربازی بەربڵاو لە پارێزگا کوردنشینەکانی ماردین و شڕناخ دەستی پێکرد.

ئاژانسی هەواڵی بەینولنەهرەین بە بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە نووسی کە ئەو ئۆپراسیۆنە لە نێوان ناوچەکانی عۆمرەلی و میدیات لە مادین، هەروەها لە ناوچەی ئیدیلی شڕناخ دەستی پێکردووە. بە گوێرەی هەواڵەکان لە سەرچاوە خۆجەییەکانەوە، ئەو ئۆپراسیۆنە لە ناوچەی کوێستانی کێوی بوغاک و دەڤەری دەستی پێکردووە. لە شڕناخیش گوندەکانی قالار و میدیهە (ئوغوندوک) و ناوچە دەڤەرەکانی ئەو گوندانە ئۆپراسیۆنەکە بەڕێوە دەچێت.

هێشتا زانیاری سەبارەت بە هۆکار و وردەکاریەکانی ئەو ئۆپراسیۆنە لە بەردەست نییە.

News Code 38210

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 4 =