به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێ ئارژانتین ئه‌مڕۆ شه‌مه به ئه‌نجامی ۵ به‌ارنبه‌ر به سیفر توانی پاناما تێک‌بشکێنێ و بگاته یه‌ک چواره‌می کۆتایی پێشبڕکێیه‌کانی کۆپا ئه‌مه‌ریکا.
لیۆنێل میسی که له یاری یه‌که‌می ئارژانتین به‌رانبه‌ر به شیلی به هۆی ئازاری پشت نه‌هاته مه‌یدان و ئه‌مڕۆ دوای ماوه‌یه‌ک گه‌ڕایه‌وه و ۳ گۆڵی بۆ یانه‌که‌ی تۆمار کرد.
گۆڵه‌کانی ئارژانتین له یاری له‌گه‌ڵ پاناما له ڕێگای نیکۆلاس ئۆتامه‌ندی له خوله‌کی ۷، لیۆنیل مێسی له خوله‌کی ۶۸، ۷۹ و ۸۷ و سێرخیۆ ئاگۆئێرۆ له خوله‌کی ۹۰ دا تۆمار کران.
پاناما له خوله‌کی ۳۲ به ده‌رکردنی ئانیباڵ گۆدوی به یاریزانێک که‌متره‌وه یاریه‌که‌ی ته‌واو کرد.
Your Comment