بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای پێشنیازهكهى سێرگی لاڤرۆڤی وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەنێوان کوردانی سوریاو ڕژێمی دیمەشقو قبوڵكردنى لهلایهن ئیدارهى خۆسهرهوه، ئهنهكهسه هاتهدهنگو دژى ئهو دانوستانه وهستایهوه.
ساڵح گەدۆ سکرتێری پارتی چەپی دیموکراتی کوردی سوریا کە یەکێکە لەپارتەکانی بەشدار لەئیدارەی خۆسەر لە باکووری سووریا، بەرۆژنامەی "عەرەبی ئەلجەدید"ى ڕاگەیاندوە، کوردانی سوریا بەئەرێنییەوە لەدانوستان لەگەڵ دیمەشق دەڕوانن، بەڵام دوو پرسی سەرەکیی هەیە دەبێت لەهەر دانوستانێکدا گفتوگۆی لەبارەوە بکرێتو یەکلایی بکرێتەوە.
بەوتەی گەدۆ پرسی یەکەمیان بریتیە لەشێوازی سیستەمی سیاسیی لەئایندەی سوریادا، وەک پەیوەندی ناوچەکان بەناوەندو سیستەمی یاساییو سیاسییو ناسنامەی دەوڵەت، پرسی دوەمیشیان پەیوەستە بەو شێوەی ئەو پەیوەندییە سیاسییو ئابورییەی ناوچەکانی کوردی سووریا بەحکومەتی ناوەندی لەدیمهشق دەبەستێتەوە.
ئەو پێیوابووە کە دەکرێت ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق ببێتە هۆی ئاسانکردنی کاروباری گشتیی خەڵک لەڕوی ئابورییو ئەمنییو تەندروستیو خزمەتگوزارییو فێرکارییەوە.
لەبەرامبەردا، شەلال گەدۆ سەرکردە لەئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی (ئەنەکەسە) لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامە عەرەبییەکەدا لەگرنگی دانوستانی نێوان کوردو ڕژێمی دیمەشقی کەمکردۆتەوە، لەوەشدا بەڵگەی بەدانوستانەکانی پێشوتری نێوان پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە)و ڕژێمی سوریا هێناوەتەوە کە شکستیانهێناوەو هیچیان لێ شین نەبوە.
Your Comment