بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سومریە نیور، بەرەبەیانی ئەمڕۆ زەنگی مەترسی لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لێدرا.
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە زەنگی مەترسی لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لێدراوە و هێزە کان کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بینراوە لە سەر حەوشە وحەسار و بینای باڵوێزخانەکەدا.
هەروەها سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سی ئار ئێمی باڵوێزخانەکە چالاک بووەتەوە.
میدیایەکی عێراقی لەمبارەوە نووسی هێرشەکە سەرکەوتووانە بووە و بەشی سەربازیی باڵوێزخانەکە داخراوە.
Your Comment