روودانی چوار تەقینەوەی بەهێز لە بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە دەیرەزوور

سەرچاوەکانی هەواڵ لە بیسترانی دەنگی چوار تەقینەوە لە ناو بنکەی ئاسمانیی کینکۆ لە سووریا هەواڵیان داوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو چوار تەقینەوەی یەک لە دوای یەک لە بنکەی کینکۆ لە گۆڕەپانی گاز لە دەیرەزوور ڕوویداوە.

ئەم بنکە سەربازییە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک (قسد) بەڕێوەدەبرێت.

سەرجاوەکانی هەواڵ لەمبارەوە بە ئەلمیادینیان وتووە کە فڕۆکە ئەمریکاییەکان لە ئاسمانی دەیرەزوور دەسووڕێنەوە و هێزەکانی ئەمریکا و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە ئامادەباشی تەواودان.

News Code 38066

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 4 =