بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەلا بەختیار دەشڵێت: "وای نابینم بۆ یه‌كێتی ئاسان بێت له‌م چوارچێوه‌یه‌دا داوای كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی خۆی له توركیا بكات، بۆیه ئه‌مه ئاسان نییه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا یه‌كێتیی هه‌قی خۆشییه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركیا ئاسایی بكاته‌وه".
مه‌لا به‌ختیار لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای فەرمی حزبەکەی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا‌و به‌رده‌وامی هێرشەکانی تورکیا رایگەیاند: "توركیا خه‌ونی هه‌یه ویلایه‌تی موسڵ بباته‌وه سه‌ر توركیا یان ئه‌و په‌ڕی رێكکه‌وتنی لۆزانی ساڵی 1923 بسه‌پێنێته‌وه.
به‌سه‌رماندا ئه‌م خه‌ونه‌ی توركیا تائێستا كۆتایی نه‌هاتوه، بۆیه پێموایه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له‌سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی روبدات بۆ ئه‌وه‌یە رێكهونهوه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته ئیقلیمییه‌كانی ئێستا".
ئاماژەی بەوەشکردووە کە" ئێستا سه‌رله‌نوێ هه‌ستده‌كه‌م و پێشبینی ده‌كه‌م كه ده‌وڵه‌ته گه‌وره‌كان له‌به‌ر دۆخی ئه‌منی جیهانی، له‌به‌ر كۆرۆنا، له‌به‌ر قه‌یرانی ئابوری جیهانی هه‌ستده‌كه‌م پێویستییان به سهقامگیربونهوه و ئاشتبونه‌وه و سه‌رله‌نوێ رێكه‌وتنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئیقلیمییانه هه‌یه".
Your Comment