بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، خالید مەلا سەرۆکی زانایانی ئەهلی سوننەی عێراق بە بڵاو کردنەوەی پۆستێکی تویتەر نووسی: حەشد سەرچاوەیەکی هێز لە عێراقە و سەرەنج نەدان پێی بە واتای سەرەنج نەدان بە عێراقە. ئەبێ حەشدی شەعبی لە هەموو بوارەکانەوە پاڵپشتی بکرێت.
سەرۆکی زانایانی ئەهلی سوننەی عێراق لە درێژەدا وتی: حەشدی شەعبی قەڵایەکی قایم بۆ پاڵپشتی لە عێراقە. ئەوە حەشد بوو کە شارەکانی عێراقی لە کۆنترۆڵی داعش دەرهێنا. ئێمە لە ژیر ئاڵای حەشد یەک دەگرین.
Your Comment