AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٦ ١١:٢٩

ڕاپۆرتی گەشتیاری؛

گیلان ناوچەیەکی دڵڕفێنی گەشتیاری و خەڵکێکی شاد و بەدوور لە دەمارگرژی

گیلان ناوچەیەکی دڵڕفێنی گەشتیاری و خەڵکێکی شاد و بەدوور لە دەمارگرژی

خاکێک لە کەنار دەریا و خەڵکێک بە دەسباوی سروشتی سەرسەوز. دۆخی جوگرافیایی لە چۆنیەتی پێکهێنانی فەرهەنگ و دابونەریت کاریگەری زۆری هەیە و گێڵانیش بەدوور لە ئەو باسە نییە؛ فەرهەنگێکی کۆن بە دابونەریتی دەوڵەمەند لە ئێڵی گیل.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، دانیشتووانی ئەو ناوچە لە ئێران بە زمانی گیلەکی قسە دەکەن ئاڵبەت لە شوێنە جیاجیاکانی پارێزگا زاراوەی جیاواز هەیە. زۆربەی خەڵکی گیلان موسڵمانن و سەر بە ئایینی شیعەن بەڵام لە بەشگەلێکی پارێزگا سوننە مەزەبیش هەیە.

گیلان ناوچەیەکی دڵڕفێنی گەشتیاری و خەڵکێکی شاد و بەدوور لە دەمارگرژی

سروشتی دڵڕفێن

کەشوهەوای خۆش، سروشتی جوان و سەوسەوز و خاکی پڕپیت سفرەی پڕ لە بەرکەتێکە کە لە گیلان ڕاکێشراوە و دانیشتووەکان بە کشتوکاڵ، ئاژەڵداری، ماسیداری، کرمی ئاورێشم و هەنگداری بژێوی ژیان دەکەن.

کەشوهەوا و دۆخی جوگرافیایی دیاری کەری شێوەی جل پۆشینی دانیشتووان لە ناوچە جیاجیاکانە؛ لە گیلان جلی خۆجەیی ژنان وەکوو پەلکەزیڕینە ڕەنگاوڕەنگە و جلێکی 10 بەشی بریتی لە: لەچک، چارشیو، کراس، جلیقە، یەل و چاکەت، شواڵ یان شلیتە، گۆرەوی، چارۆکە، چارشێوەی ناوقەد و ئارەق گرە، دەتوانین بڵێین کە یەکێک لە بابەتە سەرەنج ڕاکێشەکانی گیلان هەر جلی ژنانەیە.

پیاوانی گیلانیش جلی نەریتی و کۆنی خۆیان هەیە؛ کڵاوی نەووی، جلی بێ یەخە بە ڕەنگی سوور، شواڵی ئاسایی و چاکەتی کوڵکینە بە ناوی چوخا لەبەر دەکەن.

گیلان هەروەها یەکێک لە دەوڵەمەندترین شێعر و مۆسیقاکان لە فەرهەنگی ئێرانیان هەیە، مێژووی شێعر و مۆسیقا لە ئەو ناوچە لە سروشتەوە وەرگیراوە. مۆسیقا بەشێکی جودانەکراو لە ڕێوڕەسمی ئەو ناوچە لە ئیران.تەموورەی گێڵانی لە گرینگترین و کۆنترین ئامێرەکانی مۆسیقای گیلانە.

گیلانییەکان خەڵکێکی پێبەند بە دابونەریتی نیشتمانی و ئایینین. ژمارەیەک لە ئەو ڕێوڕەسمانە بە هۆی تێپەڕینی کات لەبیر کراون بەڵا، هێشتاش هەر هەندێکیان بەڕێوە دەچن کە هەندێکیان بریتین لە:

ئاینە تکم؛ بووکەشووشەیەک بە شێوەی بزن کە بە ئامیری دەستەگیرەیەک کە لە ژێریەوە دانراوە لەلایەن تکم چییەوە دەجووڵێندرێت، ئەو بووکەشووشە بە دەستماڵی ڕەنگی جوانکاری بۆ کراوە. هاوکات لەگەڵ جووڵاندنی، تەکم، تەکمچی گۆرانی شاد دەخوێنێت، ئەو ڕێوڕەسمە بۆ ڕێوڕەسمی پێشوازی لە بەهار بەڕێوە دەچێت.

گیلان ناوچەیەکی دڵڕفێنی گەشتیاری و خەڵکێکی شاد و بەدوور لە دەمارگرژی

پاپۆڕی گیلە مەردی؛ ئەو پاپۆڕە نیشاندەری دلێری و بوێری خەڵکی ئەو ناوچەیە

بووکەشووشە گولە، گوڵ گوڵ چوارشەممە، چمچەلێدان، شاڵ راکێشان، نارنج لێدان، خەنەبەندان و ... ئەو ڕێوڕەسمە نەریتیانەن کە لە گیلان بەڕێوە دەچێت.

دەستباوی سروشت خۆ لە سەر سفرەی گیلانییەکان دەنوێنێت و چێشتی خۆجەیی وەکوو: مریشکی فسنجان، میرزا قاسمی، باقلاقاتۆق، ترش تەرە، سیر قڵیە، هەناربیج، شەش ئەنداز، واویشکا خۆراکی خەڵکی ئەو ناوچەیەن.

پیشەی دەستی ئەو پارێزگایە بریتی لە: حەسیرچنین، بامبۆ چنین، گڵێم چنین و جاجیم چنین، هەوڕگەری، چادەر چنین و گۆرەوی چنین.

بەرهەمی ئەو ناوچەیەش بریت یلە: زەیتوون، پرتەقاڵ، برنج، چای، بادام زەوینی.

News ID 37955

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha