AP ١٤٠٠ پووشپەڕ ٥ ١٩:٠٠

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی:

توانای بەرهەم هێنانی 8 هەزار مگاوات کارەبای ئەتۆمیمان هەیە

توانای بەرهەم هێنانی 8 هەزار مگاوات کارەبای ئەتۆمیمان هەیە

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی وتی: ئابووری وڵات لە دۆخێکی تایبەت دایە بەڵام سەرەڕای ئەوەش، ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی دەتوانێ 8 هەزار مگاوات کارەبای ناڤۆکی بەرهەم بێنێت.

بە پێی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ساڵحی لەم بارەوە وتی: ئێستا هێزگەی بووشێهر کە لە ساڵی 92وە چالاکی خۆی دەست پێ کردووە، ساڵانە هەزار مگاوات کارەبا بەرهەم دێنێت. پاش لێکدانەوەی وەزارەتی وزە، زانکۆی شەریف و چەند سەرچاوەی زانستیتر، باسی بەرهەم هێنانی 7 تا 10 هەزار مگاوات کارەبای ناڤۆکی کرا و بە پێی ئەوەش ئێمە دەبێ ساڵانە 7 تا 8 هەزار مگاوات کارەبای ناڤۆکی بەرهەم بێنین.

ئەو وتیشی: هۆکاری ئەوەی کە تا ئێستا نەمانتوانیوە 20 هەزار مگاوات کارەبا بەرهەم بێنین کێشەی ئابووری بووە. لە لایەکیترەوە ڕێبەری مەزنی شۆڕش داکۆکی دەکردە سەر بەرهەم هێنانی 20 و تەنانەت 30 هەزار مگاوات کارەبای ناڤۆکی.

سەرۆکی ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمی ڕاشیگەیاند: وڵات لە دۆخێکی ئابووری تایبەت دایە بەڵام سەرەڕای ئەوە هەندێ ڕێگاچارەش بۆ بەرهەم هێنانی 8 هەزار مگاوات کارەبای ناڤۆکی لە لایەن ڕێکخراوەی وزەی ئەتۆمییەوە هەیە و توانای ئەوەمان هەیە.

News ID 37947

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha