پێوەندی باشمان لەگەڵ سەرۆک کۆماری نوێی ئێران هەیە/سەردانی تاران دەکەم

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئێمە لەگەڵ سەرۆک کۆماری نوێی ئێران پێوەندی باشمان هەیە، هەر بۆیە دوای پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی ئەو وڵاتە سەردانی تاران دەکەم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا وتی: ئێران دراوسێی عێراقە. ئێمە لەگەڵ سەرۆک کۆماری نوێی ئێران پێوەندیەکی باشـان هەیە. ئەو ماوەیەک لەمەوپێش سەردانی عێراقی کرد و لەوێ پێکەوە دیدارمان کرد.

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد کە دوای پێکهێنانی دەوڵەتی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکایەتی سەید ئیبراهیم رەئیسی، سەردانی تاران دەکەم.

News Code 37927

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =