رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان: چاوەڕێ درێژەی هاوکاری لە گەڵ بەرپرسە ئێرانییەکانین

وتەبێژی ئانتونیو گوترێش سکرێتری گشتیی رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاردانەوە بە هەڵبژاردنی حوجەتولئیسلام رەئیسی وەکوو سەرۆک کۆماری ئێران, وتی: چاوەڕێی درێژەی هاوکاری لە گەڵ بەرپرسە ئێرانییەکانین.

بە پێی هەواڵی مێهر, ئێستفان دوجاریک وتەبێژی سکرێتری رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ ڕایگەیاند: ئانتۆنیو گوترش چاوەڕێی درێژەی هاوکاری لە گەڵ بەرپرسە ئێرانییەکان و خەڵکی ناوچەیە.
ئەو وتیشی: رەوتی ئاسایی درێژە دەدەین بەڵام لە کاتی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێ رەوتەکە روونتر دەبێتەوە.
شیاوی ئاماژەیە سێزدەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران هەینی پێشوو بەڕێوە چوو و لە ئاکامدا سەید ئیبراهیم رەئیسی بە وەرگرتنی ۱۷ملیۆن و ۹۲٦ هەزار و ۳٤۵ دەنگ وەکوو سەرۆک کۆماری نوێی ئێران هەڵبژێردرا.

News Code 37888

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =