بە پێی هەواڵی مێهر, ۷۰ کۆمپانیای ئێرانی و هەندێ کۆمپانیای هەرێمی کوردستان لەم پیشانگایەدا بەشدارن.
لەم پیشانگایەدا کەلوپەلی بیناسازی, خۆراک, جلوبەرگ, کەلوپەلی ماڵ, دەرمان و رایەخ و ... نمایش دەکرێت.
کوروش موعتەسەمی بەڕێوەبەری پیشانگا رایگەیاندووە ئەم جارە لەچاو جاری پێشوو کۆمپانیای گەورەتر بەشدارن و مەبەست لە بەڕێوەبردنی زۆر کردنەوەی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستانە.
ئەم پیشانگایەدا ئەمڕۆ کراوەتەوە و ٤ رۆژ درێژەی دەبێت.
بۆچوونی ئێوە