AP ١٤٠٠ جۆزەردان ٢٧ ٠٨:٢٢

چوار پەرلەمانتاری کورد:

نەوتی هەرێم ئەبێ لە کۆنترۆڵی حکومەتی شکست خواردووی هەرێم بێتە دەرەوە

نەوتی هەرێم ئەبێ لە کۆنترۆڵی حکومەتی شکست خواردووی هەرێم بێتە دەرەوە

چوار پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی عێراق جەختیان کرد کە ڕێگاچارەی کێشە ئابوورییەکان و مووچەی فەرمانبەران، چوونە دەرەوەی نەوتی هەریم لە کۆنترۆڵی حکومەتی شکستخواردووی هەرێمە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی کە کابینەی دەوڵەتی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا بڕیاری پێدانی 200 ملیار دیناری لە مانگێکدا بۆ دابینی بودجەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی دا، ئەحمەد حاجی ڕەشی، رێبوار کەریم، غالب محەمەد و سەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری کوردی پەرلەمانی ئێراق لە بەیاننامەیەکدا جەتیان کرد بە پێدانی ئەو بڕە پارە بە حکومەتی هەرێم، هیچ بیانوویەک بۆ بەردەوام بوونی کەم کردنەوەی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم نامێنێت.

ئەو پەرلەمانتارە کوردانە جەختیان کردووە کە پێدانی ئەو بڕە پارە لەلایەن بەغداوە، دەستکەوتێک بۆ دەوڵەتی هەرێم نایێتە ئەژمار، بەڵکوو چاک کردنەوەی سیاسەتی هەڵەی نەوتییە و ڕێگاچارەی کۆتایی و بنەڕەتی کێشە ئابوورییەکان و کێشەی پێدانی مووچەش ئەوەیە کە نەوتی هەرێم لە کۆنترۆڵی دەوڵەتی شکست خواردووی هەرێم بێتە دەرەوە و بکەوێتە دەستی هێزێکی ڕەوای خەڵکی.

نەوتی هەرێم ئەبێ لە کۆنترۆڵی حکومەتی شکست خواردووی هەرێم بێتە دەرەوە

News ID 37802

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha