فەرمانی ئامادەباشی دراوەتە یەکە مووشەکییەکان/شەڕی نوێ بەڕێوەیە

سەرچاوەیەکی سەر بە بەرخۆدانی فەلەستین بە ئەلئەخباری ڕاگەیاند کە گرووپەکانی بەرخۆدان گەییشتوونەتە یەک دەنگیەک کە ڕێێوانی ناسراو بە ئاڵاکان لە ڕۆژی سێشەممە بەڕێوە نەچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی سەر بە بەرخۆدانی فەلەستین بە ئەلئەخباری ڕاگەیاند کە گرووپەکانی بەرخۆدان گەییشتوونەتە یەک دەنگیەک کە ڕێێوانی ناسراو بە ئاڵاکان لە ڕۆژی سێشەممە بەڕێوە نەچێت. بژاردەی سەربازی بە پێی گەڕانەوەی دوژمن بۆ ئوەی کە هۆکاری ڕووبەڕوو بوونەوەی پێشوو بوو، بە شێوەی جیدی لەئارادایە.

بەرخۆدان بە کابینەی پێشوو و ئێستای ئیسرائیل لەلایەن ناوبژیوانە مسری و نێودەوڵەتییەکانەوە ڕایگەیاندبوو کە ئەبێ ڕێپێوانی ئەمڕۆ لە شاری قودس هەڵبوەشێتەوە بەتایبەتی پەڕینەوەی جووە توندڕەوەکان لە بابولعاموود یا دەرکەی چوونە ژوورەوەی مزگەوتی ئەقسا. ئەگەری پەرەی کاردانەوە و کێشران بەرەو شەڕێکی ناوچەیی هەیە.

ئەلئەخباری لوبنان ڕاپۆرتی دا: ڕێبەرانی حەماس بە عەباس کامل وەزیری هەواڵگری میسریان ڕاگەیاندووە کە بەریوەبردنی ئەو ڕێپێوانە دەبێتە هۆی تەقینەوەی دۆخەکە چونکوو کاردانەوەی بەرخۆدان لەگەڵ کاردانەوەی مانگەکانی ڕابردوو هیچ جیاوازیەکی نابێت و کاردانەوەی توندیس بە هێرشی مووشەکی ئەنجام دەبێت.

هاوکات بە توند بوونەوەی گەشتە سیخوڕییەکانی ئیسرائیل لە ئاسمنای غەززە گیانفیدایانی فەلەستینی لە ڕۆژانی ڕابردوو ئامادەیی خۆیانیان بردووەتە سەرەوە و ئامادەی بەرەوڕوو بوونەوەن و ئامادەباشی دراوەتە یەکە مووشەکییەکان.

News Code 37770

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =