پاشماوەی تەرمی 11 کەس لە قوربانیانی شەڕی داعش لە شەنگال دۆزرانەوە

پۆلیسی شەنگال پاشماوەی تەرمی 11 کەس لە قوربانییەکانی شەڕی داعش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی شەنگالی دۆزییەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، کەناڵی تەلەڤیزیۆنی ڕووداو هەواڵی دا کە پۆلیسی شەنگال بە هاوکاری پزیشکی یاسایی ئەم ناوچە پاشماوەی تەرمی 11 کەس لە قوربانییەکانی شەڕی داعەش لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی شەنگالی دۆزییەوە.

بە پێی ئەم هەواڵە زۆربەی ئەو تەرمانە هی ژنان و منداڵانی ئێزدی بوون و ئەگەری ئەوە هەیە کە بەشێک لە قوربانییەکانی جەنایەتەکانی داعەش لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی شەنگالدا بن.

ئەم تەرمانە بۆ لێکۆڵینەوە و دیاری کردنی شۆناسی ئەو کەسانە، بۆ دایرەی پزیشکی یاسایی گوازراوەتەوە.

داعەش لە ساڵی 2014 هێرشی کردە سەر شەنگال و کوردە ئێزدییەکانی کوشت و پاش ئازاد کردنی شەنگال لە 2015 تا ئێستا 85 گۆڕی بە کۆمەڵ لەو ناوچانە دۆزراونەتەوە.

News Code 37695

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =