بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، عەبدولئەمیر تەعبیان ئەلدبی نوێنەری فراکسیۆنی ئەلسادقوونی عێراق ئەمڕۆ ئەو لیستەی فەرماندەکانی حەشدی شەعبی ئەمریکای دەرخست کە بە مەبەستی تیرۆر و قۆڵبەست کردنیان دیاری کراوە.
ئەو وتیشی: باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لیستێکی مەترسیداری لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی و گرووپەکانی بەرخۆدانی عێراق بە مەبەستی تیرۆر و قۆڵبەست کردنی ئەوان نووسیوە.
ئەلدبی داکۆکی کرد: ئەمریکا لە هێز و توانای حەشدی شەعبی کە لە بەرانبەر گەڵاڵە وێرانکارانەکانی ئەوان دەوستێتەوە، ئەترسن.
هەروەها ڕایگەیاند: ئێستا هۆکاری هەموو کێشە و قەیرانەکانی عێراق باڵوێزخانەی ئەمریکایە.
Your Comment