بە پێی هەواڵی مێهر، دەریادار تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا دواهەمین دۆخی ئامادەیی جەنگاوەرانی دوورگەکانی لێک دایەوە و داکۆکی کردە سەر پاراستنی ئامادەیی. بەرز کردنەوەی توانای شەڕ، هۆشیاری و ژیریی زانیاری.
ئەو سەردانی بەشە ئۆپەراسیۆنییەکانی چەکداری، ئەندازیاری، فاوا، ناوەندی فەرماندەیی و بەشەکانیتری کرد و پاش لێکدانەوەی دواهەمین دۆخی ئامادەیی و توانای شەڕ، نوێترین تەکنیکە کاریگەرەکانی ڕاگەیاند.
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا مەبەست لەم سەردانەی، دلنیا بوون لە دۆخی ئامادەیی هێزەکان و بەرزکردنەوەی توانای شەڕ ڕاگەیاند و وتی: ئێمە دەبێ سوپاسی خودا بکەین چونکوو لە سەردەمێکدا دەژین کە لە نیعمەتەکانی ویلایەت بەهرە دەبەین و ئەمڕۆ لە ژیر ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بە ڕێبەرایەتی ئیمامی زەمان و ئیمام خامنەیی خەریکی بەرگرین و دەبێ وەکوو شەهیدە پایەبەرزەکان لەم بوارە هەوڵ بدەین.
فەرماندەی هێزی دەریایی سوپا داکۆکی کرد: خەباتگێڕانی بوێری هێزی دەریایی سوپا هۆشیارانە چاودێری هەموو جووڵانەوەکانی دوژمن دەکات و ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی لە خەلیج فارس و دەریا دوورەپەرێزەکان.
Your Comment