جۆزەردانی خوێناوای بانە و زامێکی ساڕێژ نەکراو

15ی جۆزەردانی 1363 خەڵکی بانە بۆ بەرزڕاگرتنی ڕاپەڕین قوم کۆ بوونەوە. فڕۆکەکانی بەعس گەیشتن و 605 کەس خەڵکی بێ تاوانیان کوشت.

بە پێی هەواڵی مێهر، سەرکەوتنی ئێران لە بەرەکانی شەڕدا هاوکات دەبوو لە گەڵ تۆڵەسەندنەوەی سەدام لە خەڵکی هەژاری سنوورنشین بەڵام ئێستا بانە ئەستوورە وەکوو ئاربابا.

15ی جۆزەردانی 63 هاوکات لە گەڵ 5ی ڕەمەزان وەبیرهێنەری خوێناویترین ڕۆژ لە میژووی بەرەوانی پیرۆز و شەڕی سەپێندراو لە شاری بانەیە. لەم ڕۆژەدا فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژیمی بەعسی عێراق بە بوردومان کردنی ڕێوڕەسمێک، 605 کەس لە خەڵکی ئەو شارەی شەهید کرد و سەدان کەسیش بریندار بوون.

ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەو شارە لاو و پیر و ژن و مێرد بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی هەستانەوەی قوم کۆ بوونەوە کە لا ناکاو 5 فڕۆکەی شەڕکەری بەعس ئاسمانی شاریان گرت و کۆبوونەوەی سنوورنشینە بانەییەکانیان خوێناوی کرد.

خەڵکی بانە بە زمانی ڕۆژوو هاتبوون یادی ئەو ڕۆژە بەرز ڕابگرن کەچی خۆشیان شەهید کران و ڕاپەڕینێکیتر پێک هات.

گەرچی 8 ساڵ شەڕی سەپێندراو بۆ سەر ئێران بیرەوەری تاڵ و شیرینی زۆری بوو بەڵام بوردومانی کۆمەڵی خەڵکی سنوورنشینی بانە لە 15ی جۆزەردانی 1363 وەکوو بیرەوەرییەکی تاڵ و لەبیرنەکراو لە بیروزەینی خەڵکدا مایەوە و بەرە بەرە بۆ داهاتوو دەگوێزرێتەوە.

ئەم ڕووداوە تاڵە مێژووییە کە نمایشی ئاگر و خوێنی نیشان دەدا، کاتژمێر 10ی بەیانی ڕووی دا.

News Code 37639

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =