بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم غەریب ئابادی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەنا بە ئاماژە بە ناردنی نامەی دکتۆر عەلی ئەکبەر ساڵحی، جێگری سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکی بۆ بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەت وزەی ناڤۆکی وتی: لە ئەو نامەیەدا کە لە ڕاستیدا وەلامی نامەی هەفتەی ڕابردوو بەڕێز گرۆسییە هاتووە کە ئێران نەیدەویست ئەو ڕێککەوتننە تەکنیکییە درێژ بکاتەوە، بەڵام بە ئامانجی هەوڵدان بۆ پێشکەوتن و بە ئەنجام گەیاندنی گفتوگۆکانی ئێران و ئاژانس، تۆمار و هێشتنەوە دەیتاکان بۆ یەک مانگی دیکە درێژ دەکاتەوە.
ناوبراو وتیشی: ئێمە لە ئامادەیی ئاژانس بۆ هاوکاری چالاکانە لەگەڵ ئێران بە ئامانجی چارەسەری چەند بابەتی تایبەت، بێ دواخستن، پێشوازی دەکەین و بە شێوەی جیدی چاوەڕوانین کە ئەو هاوکاریە بەرانبەرە، بەزوویی بگاتە ئەنجام.
Your Comment