AP ١٤٠٠ جۆزەردان ١٠ ١١:١٣

رۆمانی "ئیمپراتۆر پەتاتەی چوارەم" بۆ مێرمنداڵان چاپ و بڵاو کرایەوە

رۆمانی "ئیمپراتۆر پەتاتەی چوارەم" بۆ مێرمنداڵان چاپ و بڵاو کرایەوە

ڕۆمانی "ئیمپراتۆر پەتاتەی چوارەم" لە نووسینی محەمەدهادی محەمەدی لەلایەن نووسەر و وەرگێڕ ئەنوەر ناسری (ئاسۆ)وە وەرگێڕادراوەتە سەر زمانی کوردی و لە سنە چاپ و بلاو کراوەتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، چیرۆکی ئەم ڕۆمانە خەیاڵییە و لە دنیای سەوزە و میوەکاندا ڕوو دەدات و بۆ مێرمنداڵان نووسراوە و بە ئەژماری هەزار دانە و لە دووتوێی ١٩٨ لاپەڕە و لەلایەن وەشانگەی (ڕۆژ) لە شاری سنە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.

"ئیمپراتۆر پەتاتەی چوارەم" یەکێ لە ئاشقانی نیشتمان بوو و گیانی لەپێناوی مانەوەی ژیاری سەوزدا بەخت کرد. چیرۆکەکە لە چێشتخانەیەکدا ڕوو دەدا. قالۆنچەکان، مێشەکان و مشکەکان هەڵدەکوتنە سەر سەوزەکان. سەوزەکان بە ڕابەرایەتیی ئیمپراتۆر پەتاتەی چوارەم بەرگریی لە خۆیان دەکەن، بەڵام لە دواییدا ئەدۆڕێن.

چیرۆکی خەیاڵیی «ئیمپراتۆر پەتاتەی چوارەم» چیرۆکی شەڕی هێزە چێشتخانەییەکانە لەگەڵ هێزە پیسەکانە کە خەریکی لەناوبردنی ژینگەن. ئیمپراتۆریش لەم شەڕەدا، فەرماندەی هێزە چێشتخانەییەکانە کە شارستانییەت و وڵاتەکەی لە لایەن هێزە پیسەکانەوە هەڕەشەی لێ دەکرێ.

ئەم کتێبە دەپەرژێتە سەر بابەتی ژینگەپارێزی و لە دواییدا، خوێنەران بانگهێشت دەکا بۆ بیرکردنەوە لە ژینگە و پاراستنی.

News ID 37563

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha