8876 کەسی دیکە لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/مەرگی 198 کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8876 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 198 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 79 هەزار و 939 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 902 هەزار و 94 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 441 هەزار و 528 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

News Code 37558

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha