ڕژیمی زایۆنی زۆر لاواز و بێ هێزە/ بەزینی قورسی تێل ئاڤیڤ لە غەززە

فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وێرای بێ بایەخ بوونی هەڕەشەکانی ڕژیمی زایۆنی، وتی: هۆکاری هەڕەشەی زایۆنیستەکان ئەوەیە کە ئەوان لە غەززە تووشی شکستێکی قورس بوون.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەسیرە، سەردار حاجی زادە فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: هەڕەشەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بێ بایەخە.

ئەو وتیشی: هەڕەشەکانی ڕژیمی زایۆنی بەو بۆنەوەیە کە ئیسرائیل لە غەززە تووشی شکستێکی قورسی بووە. زایۆنیستەکان باش دەزانن بەزێندراوی ئەو مووشەکانەن کە فەلەستینییەکان سازیان کردبوو.

سەردار حاجی زادە لە درێژەشدا وتی: کاتی ئەوە هاتووە کە ڕژیمی زایۆنی جانتاکانیان کۆ بکەنەوە و لە ئەمریکا و ئەورووپا بەدوای شوێنێک بۆ خۆیان بن. ڕژیمی زایۆنی زۆر سست و بێ هێزە.

News Code 37546

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 12 =