کوشتنی کوردەکان لای ئەردۆغان بە واتای شەڕ دژی تیرۆریزمە

دەیڤید فیلیپس دەڵێت شەڕ دژی تیرۆریزم بۆ ئەردۆغان لە کوشتنی کوردەکاندا کورت دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەیڤید فیلیپس، لێکۆڵەری خوێندنەوەکانی مافی مرۆڤی زانکۆی کلۆمبیای ئەمریکا، لە یادداشتێکدا لە درێژەی هاوکارییەکانی نێوان ئەمریکا و تورکیا بەهۆی ئەوەی کە پاڵپشتی تورکیا لە گرووپە توندڕەوەکان وەسفی دەکات، ڕەخنە گرتووە.

دەیڤید فیلیپس لە یادداشتێکدا کە لە گۆڤاری نیۆیۆوپ بڵاو کرایەوە، تورکیای تۆمەتبار کردووە کە لە گرووپە توندڕەوەکان لە شەڕە ناوچەییەکان کەڵکی وەرگرتووە کە بەڵگەکەشی بەشداری ئەو گرووپە توندڕەوانەی سووریا لە شەڕی تورکیا لەگەڵ کوردەکانی سووریا، شەڕی لیبیا و شەڕی قەرەباغ بە فەرمانەی ئەنقەرەیە.

ئەو لێکۆڵەرە بە ئاماژە بە هێرشە سەربازییەکانی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا، سەرکوتی کوردەکان لە تورکیا و کێشاندندی شەڕ بۆ هەرێمی کوردستان، لە ژێرناوی "شەڕ دژی تیرۆریزم" نووسی: لە ڕوانگەی ئەردۆغانەوە، شەڕ دژی تیرۆریزم واتا کوشتنی کوردەکان.

ناوبراو ئەمریکا و ئەورووپای بە لەبەرچاو نەگرتنی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لەلایەن تورکیاوە تۆمەتبار کردووە.

دەیڤید فیلیپس داوای لە دەوڵەتی بایدن کردووە کە سزا بخاتە سەر بەرپرسان و بنکەکانی تورکیا.

News Code 37535

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =