هەڵبژاردنەکانی سووریا و ئێران؛ وەرزی تۆکمە کردنەوەی گفتوگۆ و ڕەوایی سیاسی

هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری سووریا و هەڵبژاردنەکانی ئێران لە ئەم مانگەدا گرینگایەتی زۆریان هەیە چونکوو دەبێتە هۆی تۆکمە کردنەوەی پرسی بەرخۆدام لە ناوچەکە و جیهان.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، دیمەشق-مەهدی عەزیزی: هەڵبژاردنەکان و بە گشتی هەر ڕەوتێکی سیاسی لە ئێران یا یەکێک لە بازنەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی بە دوو هۆکاری گرینگ لە ناوچەکە و جیها کاریگەرە و گرینگایەتی تایبەتی هەیە.

هەر بۆیە بە بەڕێوە چوونی هەر ڕەوتێکی سیاسی کە بەشداری خەڵک تێیدا کاریگەرە و پشتیوانییەکی نوێ بۆ بەهێز بوونەوە و بەرز بوونەوەی فاکتەرەکانی هێزی کۆماری ئیسلامی ئێرانە و تۆکمە کردنەوەی ئیمکاناتی بەرخۆدانی بەدواوە دەبێت، هەوڵی مێدیا ڕۆژاواییەکان بۆ بەشداری نەکردن، ڕێگری لە بەرز بوونەوەی ئاستی بەشداری و هەوڵدان بۆ گوماناوی بوونی ئەنجامەکانی دەخرێتە دەستووری کارەوە.

هۆکاری یەکەم ئەوەی کە شۆڕشی ئیسلامی و گفتوگۆی بەرخۆدان و بازنەیەک کە کاریگەریی لێ وەردەگرێت جیاوازە لەگەڵ تایبەتەندییە نوێیەکان لە ئەدەبیاتی سیاسی جیهان. شۆڕشێک کە ئایدۆلۆژیایەکی گرینگی لە ناوەڕۆکی خۆی هەیە. بە پێچەوانەی پێناسەی شۆڕشەکانی دیکە کە بە پێێ خواستنی ئابووری یا بە مەبەستی گۆڕانکاری سیاسی ڕووی داوە ئەگەرچی لە ناوەڕۆکی شۆڕشی ئێرانیش هەوڵ بۆ داواکاری ئابووری و گۆڕانی هەڵسوکەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی گرینگ بوو بەڵام گرینگتر لە ئەوە تایبەمەندی بێ سنوور بوونی شۆڕشی ئێران بوو کە دواتر لێی وەکوو هەناردە کردنی شۆڕش بۆ دروست کردنی ترس لە ناوچەکە و جیهان کەڵک وەرگیرا.

نەخشەڕێ و پاکێجی ناوەڕۆکی ئەو شۆڕشە پێش لە سەرکەوتنیش ڕوون بوو. ئەوەی کە پرسی قودس وەکوو یەکمایەتیەک لە شەڕەکانی پیش لە شۆڕش سەرەنجی دەدرا بەو واتایەیە کە بڕایر نییە ئەو شۆڕشە لە ناوخۆی سنوورەکانی ئێران بمێنێتەوە. ئاڵبەت ئەوە بە واتای ناچار کردن یان سەپاندنی ئایدۆلۆژیای شۆڕشی ئێران نەبوو. ناوەرۆکی ئەو شۆڕشە نموونەیەکی نوێی بۆ نەتەوەکانی ناوچەکە پێک هێنا.

دۆخێک کە شۆڕشی ئێران تێێدا سەرکەوت

بۆ تێگەییشتنی باشتر لە کاریگەری ڕەوتی شۆڕشی ئێران لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئەبێ ئاماژە بکەینە سەر دۆخێک کە شۆڕشی ئێران تێیدا سەرکەوت. ساڵی 1978کاتێک بوو کە لە ناوچەکە و فەلەستین بەهۆی نائومێدی لە شکستەکانی لە ساڵی 1973 و شەڕی شەش ڕۆژەی دۆسیەی فەلەستین داخرا.

پشت بەستنی لە ڕادەبەەر بە پرسی عەرەبی و نەتوەگەرایی بە بێ سەرەنجی فاکتەرە ئەخلاقییەکان بووە هۆی دروست بوونی ئەو ڕەوتە. زۆربەی ئەو گرووپانەی کە لە ئەو کاتە لە ناوچەکە دژی ئیسرائیل چالاکیان دەکرد، شەرەکانبە پێی نەتەوەگەرایی چووە پێشەوە کە گەییشتە سازان و ئەدەبیاتی ڕادەست بوون.

ئەو بزووتنەوانەی کە لە ئەو کاتەدا پێک دەهاتن لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیا نەبوون و زیاتر دەمارگرژی نەتەوەگەرایی عەرەبی تێیدا شاراوە بوو، دوای سەرکەوتنی شۆڕش، بزووتنەوەکانی بەرخۆدان بە پاشگری ئیسلامی پێک هاتن. لە هەموو ساڵەکان بەتایبەتی لە ساڵی 2000 گۆڕانێکی بنەڕەتی لە جوگرافیای بەرخۆدان ڕووی دا.

پێش لە ئەوە ئیسرائیل بە بێ بەرخۆدان لە ساڵی 1980 هەر کات کە دەیەویست بەیرووتی داگیر دەکرد. ئیسرائیلییەکان ڕایاندەگەیاند بە گرووپێکی مۆسیقاشەوە دەتوانن بەیرووت داگیر بکەن تا بگەنە ناوەندی بەیرووتیش. ئەگەر تا دەسپێکی شۆڕشی ئێران نیگەرانی دامەزراندنی باڵوێزخانەی فەلەستین لە ئێران بوون ئەمڕۆکە نیگەرانی گەییشتنی ئێران بە سنوورەکانی خاکی داگیرکراو و کۆریدۆری ئێران، عێراق، سووریا و فەلەستینن.

گۆڕانکارییەکانی عێراق و داعش و سووریا

ئەو مۆدێلانەی کە ئێران بۆ شەڕ و هەروەها ڕەچەڵەکی نەتەوەکان هەڵیبژارد بووە هۆی لەناوچوونی داعش. حەشدی شەعبی و گرووپەکانی بەرخۆدانی یەمەن و سووریا بازنە و مۆدێلگەلێک بوون کە لە شۆرشی ئێرانەوە سەرچاوەیان گرت، واتا ڕێک پرسی جێ نیگەرانی وڵاتانی ڕۆژاوا لە کاریگەری ناوچەیی کۆماری ئیسلامی ئێران.

هەرچەندە ڕۆژاوا هەوڵی دا تا بە یارمەتی وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە بە پێکهێنانی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە ڕووبەڕووی ڕەوتی پێکهێنانی بازنەی ئیسلامی ببێتەوە و ڕێگری بکات لە پەرەسەندنی و لاوازیشی بکاتەوە.

جیاوازییەکانی بەرخۆدانی ئەمڕۆ لەگەڵ دەیەکانی ڕابردوو

دەتوانرێت چەند هەفتەی ڕابردوو وەکوو هاوکێشێکی نوێ لە کاریگەری و سەپاندنی هاوکێشێک لەلایەن بەرخۆدانەوە بەسەر ئیسرائیل وەسف بکرێت بەتایبەتی ئەوەی کە ئەوەی کە وا بیر دەکرایەوە کە لانیکەم بەرخۆدام ماوەیەک بێدەنگ ببێت و لە بەرانبەردا گەڵاڵەکان و گەشەی هاوکاری ئاسایی کردنەوەی پێوەندی و سازان رادەگیردرێت و لانیکەم وەکوو رابردوو ناچێتە پێشەوە.

بەڵام ئەم جارە لێکدانەوەکان وا نەبوون و ئەم جارە هەموو فەلەستین لەگەڵ ئەو بابەتە لەگەڵ ئەو بابەتە سەرقاڵ بوو، چەمکێک کە زیاتر لە 40ساڵە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەدوایەتی و وەکوو ڕێاگچارەیەک چاوی لێدەکات.

بە تێپەڕینی کات و کەم بوونەوەی ئالوودەییەکان لە ناوچەکە، ئەمڕۆکە هەموو گرووپەکانی بەرخۆدان بە هەموو پاشگری ئیسلامی و نائیسلامی ئیمانیان هێناوە بە ڕاستییەکانی کۆماری ئیسلامی. کەواتە هەڵبژاردنەکان لە ئێران و لە چ لە سووریا بۆ ڕۆژاوا گرینگە بۆ ئەوەی کە چ لایەنێک بڕیارە دۆخی ناوچەکە بەڕێوە ببات بەڵام ڕۆژاوا دەیەوێت لایەنێک دەسەڵات بەدەستەوە بگرێت کە بتوانێت لانیکەم بناژۆیی و شۆڕشگێرانە هەڵسوکەوت نەکات.

هۆکاری دووهەم ئەوەی کە ئێران لەسەر بنەمای چییەتی دینی سەکەوت بەڵام لە هەمان کاتدا هەوڵی دا تا پێکهاتەیەکی خەڵک سالاری و ئیسلامیش دروست بکات.

هەڵبژاردنەکان لە ئێران و بەرەی بەرخۆدان بەردەوام بۆ ڕۆژاوا و ناوچەکە گرینگ بووە و ئەوەی کە چ لایەنێک هەڵدەبژیردرێت و جۆری ڕوانیان بە ڕۆژاوا و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە ئەبێ چۆن بێت. بە پێی زانیاری مێژوویی لە هەڵبژاردنەکانی ئێران، ڕۆژاوا گەییشتووەتە ئەو ئەنجامە کە دوو لایەن لە ئێران بەشدارن، لایەنێک کە ئامادەی ئاسانکاری ئێران بەرانبەر ڕۆژاوا نییە و باشیش لەلایەن خەڵکەوە پشتیوانی دەکرێت و لایەنێک کە نیسبەت بە یەکمایەتییەکانی شۆڕشی ئیسلامی و بیری تاران دەتوانێت ئاسانکاری بکات بەرانبەر ڕۆژاوا و پێیان وایە کە دەتوانرێت لە بنەماکان جودا ببیتەوە تا خاڵی کاتی بۆ دەستەبەر کردنی ژیانی لایەنی سیاسی خۆیان بدۆزنەوە.

کامە لایەن بۆ ڕۆژاوا هەلە و کامە هەڕەشە؟

هەر بۆیە ڕۆژاوا پێی وایە گرووپی دووهەم کە بڕوا بە ڕۆژاوا دەکات و ئامادەی ئاسانکاری و هاوکارییە، بۆ ئەوان دەرفەتێک دێتە ئەژمار. بە شێوەیەک کە لە بواری بڕیار ئەگەرچی کاریگەری بنەڕەتیی نەبێت بەڵام لە بواری بەڕێوە بردن بەردەوام دەبێتە هۆی هێواش بوونەوە و دوور کەوتنەوە لە ئامانجەکانی شۆڕش.

ئەو لایەنە بە هۆی بڕوا و گەشبینی بە ڕۆژاوا بە شێوەی نائەنقەست بەستێن بۆ دزە خۆش دەکەن. بەشداری بەربڵاو لە هەڵبژاردنەکانی ئێران پشتیوانی نەتەوەکانی ناوچەیە و ئەوە واتا ڕەوایی گفتوگۆی ژیرانەی بەرخۆدانی ئێران و دەسەڵاتی سیاسی.

کاریگەری هەڵبژاردنەکانی ئێران لەسەر قەیرانەکانی ناوچەکە

دەتوانرێت هەڵبژاردنەکانی ئێران پێوەرێکی گرینگ و کاریگەر لە چارەسەری قەیرانە ناوچەییەکان بانسرێت. بە ڕوانینێک بە گۆڕانکارییەکانی ئێستا، شەڕی ناوچەکە و کێشەکانی بەردەم کە بەهۆی دەستێوەردانی هێزە بیانییەکانە، دەتوانین بڵێین هەڵبژاردنەکانی ئێران پیوەری سەرەکییە بۆ چارەنووس و داهاتووی ناوچەکە. ئەو هەڵبژاردنانە تەنیا ڕێگای ناسینی سیاسەتی ئێرانە. هەر بۆیە، ئەو هەڵبژاردنە ئەنجامێکی لە داڕشتنی نەخشەی نوێی ناوچەکە دەبێت. ئێران لە هەموو ئەو پرسانە کە لە ناوچەکە دێنە ئاراوە ڕۆڵی گرینگیان هەیە. هەر بۆیە بوونی ئەو وڵاتە بۆ چارەسەری کێشە و قەیرانەکانی ناوچەکە، پێویستە. بەتایبەتی ئەوەی کە بوونی ئەو وڵاتە لە قەیرانی سووریا پێویستە.

News Code 37515

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =