17 هەزار کەس لە بواری بەرهەمهێنانی شیلک لە کوردستان کار دەکەن

بەرپرسی باخەکانی ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: 17 کەس لە کوردستان لە بواری وەبەرهێنانی شیلک ئیش دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ساڵح ئەحمەدی ڕایگەیاند: ئامانجی ئابووری و ڕێگری لە کۆچ کردن و کۆچی پێچەوانە، ئەنجامی گەشە و پەرەپێدانی کێڵانی شیلک لە کوردستان بووە و ئێستاکە چەندین هەزار کەس لە پارێزگای کوردستان زەوی کشتوکاڵی گەورە و بچووکی کێڵانی شیلکیان لە ناوچە باشووری و ڕۆژاواییەکانی کوردستان چێ کردووە.

ئەحمەد لە درێژەدا بە وتنی ئەوەی کە شیلک یەکێک لە ئەو بوارانەیە کە هەلی کاری بۆ 17 هەزار کەس ڕەخساندووە، ڕایگەیاند: 13 هەزار و 500 بنەماڵەی کوردستان خەریکی کێڵانی شیلکن کە زۆربەی چالاکیان لە ناوەڕاستەکانی گوڵانەوە دەستپێدەکات.

News Code 37388

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha