بە پێی هەواڵی مێهر، خالد جەعفەری وێڕای ئامژە بەوەی کە ڕەوتی هاوردە کردنی کەلوپەل لە پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، ئازەربایجانی ڕۆژاوا و سیستان دەستی پێ کردووە، وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا کوردستان پلەی یەکەمی بازرگانی سنووریی لە ئاستی ولاتدا بە دەست هێناوە.
بەختیار ڕەحمانی پوور بەرپرسی گومروکەکانی کوردستانیش وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە ئاستی بازاڕچە سنوورییەکانی سەیرانبەندی بانە، مەلەخوردی سەوڵاوا و خانم شێخانی مەریوان 7 میلیۆن و 270 هەزار دۆلار کەلوپەل هاوردە کراوە.
هەروەها ڕاشیگەیاند: بە پێی ئەم ڕێژەیە لە کاڵای هاوردەکراو، 13 هەزار و 892 سنوورنشینی پارێزگا لە داشکاندنی گومرۆکی کەڵکیان وەرگرتووە.
بۆچوونی ئێوە