AP ١٤٠٠ گوڵان ٢٧ ١١:٠٣

دوایین هەواڵەکان لە شەڕی فەلەستین;

بوردومانی 1180 شوێن لە کەرتی غەززە/ فەرماندەیەکی بەرخۆدان شەهید کرا

بوردومانی 1180 شوێن لە کەرتی غەززە/ فەرماندەیەکی بەرخۆدان شەهید کرا

وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ زیاتر لە 190 شەهید و 1235 بریندار بەرز بووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیادن کە ژمارەی قوربانیانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بۆ زیاتر لە 190 شەهید و 1235 بریندار بەرز بووەتەوە. لە نێو شەهیدەکان 58 منداڵ و 34 ژن دەبینرێت.

شەهادەتی فەرماندەیەکی بەرخۆدان لە غەززە

یەکێک لە فەرماندەکانی گرو وپەکانی بەرخۆدان لە هێرشی ئاسمانی فڕۆکەکانی ئیسرائیلدا بۆ سەر کەرتی غەززە شەهید کرا.

گەشتی فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکانی ئیسرائیل لەسەر ئاسمانی غەززە
شەڕکەر و فڕۆکەکانی ئیسرائیل درێژە دەدەنە گەشتەکانی خۆیان لە سەر ئاسمانی غەززە.

بوردمانی باڵەخانە دەوڵەتییەکانی غەززە
شەڕکەرەکانی ئیسرائیل گەڕەکی تل ئەلهوی لە باشووری شاری غەززە و باڵەخانە دەوڵەتییەکان لەوانە کۆماڵی ئەنساریان کردە ئامانج.
ئاگرکەوتنەوەی بەربڵاو لە کارخانەیەک لە باکووری کەرتی غەززە
دوای هێرشی ئاسمانی شەڕکەرەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، کارخانەیەکیان لە باکووری ئەو ناوچە ئاگر تێبەردا

بوردومانی 1180 شوێن لە کەرتی غەززە/ فەرماندەیەکی بەرخۆدان شەهید کرا

دەنگی ئاژیری مەترسی لە شارۆچکە زایۆنی نشینەکان

دەنگی ئاژیری مەترسی لە شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی دەڤەری غەززە لەوانە ئەشکۆل و غەلاف بیستراوە

زیاتر لە 60 هێرشی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە

شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە نوێترین هێرشە ئاسمانییەکانی خۆی بۆ سەر کەرتی غەززە، زیاتر لە 60 شوێنی ئەو ناوچەیەیان بوردمان کرد.

بچڕانی کارەبا لە زۆربەی ناوچەکانی غەززە

وتەبێژی ئیدارەی کارەبای غەززە ڕایگەیاند کە بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو ناوچە زۆربەی ناوچەکانی کەرتی غەززە بێ کارەبان و لە خامۆشیدا ژیان دەکەن.

بوردومانی 1180 شوێن لە کەرتی غەززە/ فەرماندەیەکی بەرخۆدان شەهید کرا

هێرشی شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خانووەکان لە شاری غەززە

شەڕکەرەکانی ئیسرائیل خانووە نیشتەجێیەکان لە گەڕەکەکانی شوجاعیە، دەیر بەلەح و ئلزەیتوون لە کەرتی غەززەیان کردە ئامانج.

هێرشی مووشەکی کەتیبەکانی قودس بۆ سەر سدیروت، نتیفوت و شعار هنیگف

کەتیبەکانی قودس لقی سەربازی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە هێرشی مووشەکی بەربڵاویان کردووەتە سەر سدیروت، نتیفوت و شعار هنیگف لە وەڵام بە هێرش و بوردمانەکانی ئیسرائیل دژی خەڵکی سڤیل.

بوردومانی 1180 شوێن لە کەرتی غەززە/ فەرماندەیەکی بەرخۆدان شەهید کرا

بەرز بوونەوەی ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی بۆ 218 کەس

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند: ژمارەی شەهیدانی فەلەستینی لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و ناوچە جیاجیاکانی لای ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئۆردۆن لەوانە قودسی داگیرکراو لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوو بۆ 218 کەس و ژمارەی بریندارەکان بۆ 5607 کەس بەرز بووەوە.

News ID 37351

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha