گفتوگۆی تەلەفۆنی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپا لەگەڵ ڕێبەرانی بەرخۆدانی فەلەستین

لە ڕەوتی گفتوگۆی تەلەفۆنی فەرماندەی سوپای قودس لەگەڵ ڕێبەرانی بەرخۆدانی فەلەستین لە ڕۆڵی بەرچاوی بزووتنەوە سەربازییەکانی کەرت یغەزە لە پێشڕەوی سوپای ئیسرائیل دەسخۆشی کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فەلەستین ئەلئان، چەند کاتژمێری پێش ئێستا ڕێبەرانی بەرخۆدانی فەلەستین بە شێوەی جوداجودا لەگەل فەرماندەی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە ڕێگای تەلەفۆنەوەی گفتوگۆیان کرد.

زیاد نوخالە ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جەهادی ئیسلامی فەلەستین لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ سەردار ئیسماعیل قائانی، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکان لە فەلەستینی داگیرکراو باس و گفتوگۆی کرد.

هەروەها سەردار ئیسماعیل قائانی لە گفتوگۆ لەگەل ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی حەماس وێڕای ئیدانە کردنی جەنایەتە نامرۆڤانەکانی ئیسرائیل دژی گەلی فەلەستین لە وەڵامی بەهێز بە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و بەرگری لە گەلی فەلەستین دەسخۆشی و ڕێزی گرت.

هەروەها هەنیە لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا ئاماژەی کرد کە شەڕی قودس، شەڕی هەموو منداڵانی گەل بووە و هەڵوێستی ئێران لە پاڵپشتی لە فەلەستین جێگای دەسخۆشییە.

News Code 37329

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =