AP ١٤٠٠ گوڵان ٢١ ١٠:٣٤

لە قۆناغی یەکەمی بەرهەمهێنان ئەنجام دەدرێت؛

ڕوونوێنی لە یەکەم بەرهەمی ڤاکسینی کۆڤۆ ئێران بەرەکەت

ڕوونوێنی لە یەکەم بەرهەمی ڤاکسینی کۆڤۆ ئێران بەرەکەت

یەکەم بەرهەمی بەربڵاوی ڤاکسینی کۆڤۆ ئێران بەرەکەت لە قۆناغی یەکەمی کارخانەی وەبەرەهێنانی پێکوتەی لێژنەی بەڕێوەبەرایەتی فەرمانی ئیمام، ئەمڕۆ ڕوونوێنی دەکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ڕەزا مەزهەری بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی گەڵاڵەی ڤاکسینی کۆڤۆ ئێران بەرەکەت وتی: دوای پەڕینەوە لە قۆناغی نیوەپیشەیی، چووینە ناو قۆناغی بەرهەمهێنانی بەربڵاوی ڤاکسینی کۆڤۆ ئێران بەرەکەت و بڕیارە دوو هێڵی پیشەیی ئامادە بکرێت کە هێڵی یەکەمی بەرهەمهێنان ئامادە کراوە و هێڵی دووهەمیش خەریکە ئامادە دەکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: بە ڕێکخستنی دوو هێڵی بەرەهمهێنان تا کۆتایی خەرمانانی 1400 توانی بڵاو کردنەوەی مانگانە 20 ملیۆن ژەم ڤاکسینی کۆڤۆ ئێران بەرەکەتمان دەبێت.

قۆناغی یەکەمی تاقی کردنەوە لەسەر مرۆڤی ئەو ڤاکسینە 9 ی بەفرانباری 1399 لە سەر سێ کەس ئەنجام درا.

News ID 37260

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha