سوپای سووریا گەیشتە ڕەقە

ھێزەکانی سوپای سووریا بە یارمەتی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا بەرەو ڕەقە وەڕێ کەوتن.

بە ڕاپۆرتی ھەواڵنێری مێھر بە گێڕانەۆە لە میدیایەکانی ناوچە، ئەمڕۆ شەمە ۱۵ی جۆزەردان ھێزەکانی سووریا بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا بەرەو ڕەقە بەڕێکەوتن و گەیشتنە سنوورەکانی ئەو شارە.

ھێزەکانی سووریا ڕایانگەیاند کە کۆنترۆڵ کردنەوەی ڕەقە و پساندنی پەیوەندی نێوان عێراق و سووریا لە بەرنامە سەرەکییەکانی ئەوانە و بە پاک کردنەوە ڕەقە گورزێکی گەورە لەو گرووپە تێرۆریستی دەدەن.

ڕۆیتێرز ڕایگەیاند کە ھێزەکانی سووریا وەڕێ کەوتون و فڕۆکەکانی ڕووسیاش پاڵپشتیان دەکەن.

ھەڵمەتی ڕەھا کردنی ڕەقە لە کاتێکدا دەست پێ دەکات کە ھێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە باشورەوە لە ھەفتەیەک پێشترەوە ھەڵمەتی خویان بۆ ئـازادی ڕەقە بە ھاوڕێی ھێزەکانی ئـەمریکا دەستپێکرد.

دوێنی میدیا سوورییەکان ڕایانگەیاند کە داعش خەریکە ھێزەکانی بۆ مووسڵ ڕادەگوێزێ چونکە بڕوای وایە شەڕ لە مووسڵ بە ھۆی  گەورەتر بوونی ئاسانترە.

News Code 3711

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 6 =